سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: لینک :: هاولاتـی
ئاوێنـه
کوردستان نیوز
کوردستان نیت
دەنگەکـان
رادیۆ نەوا
ناوه‌ندی چاک
پەیامـنیر
دەنگی سەربەخۆ
:: satkurdishnews@yahoo.com ::

RSS
بەپەلە 
سات نیوس: ئەمشەو کاتژمێر 8:30 بە کاتی کوردستان جەلال تاڵەبانی بە هۆی نەخۆشیەکی کت‌وپڕ بە پەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەیەکی عەممان و تا ئێستاش هیچ هەوالێکی نوێ لە بارەی بارودۆخی بڵاو نەکراوەتەوە .

سات نیوس: رۆژنامه‌یده‌یلی تیلیگرافی به‌ریتانی، له سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌کانی گواسته‌وه که ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی تیشکێکی سه‌وز له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات بۆ فڕین به‌سه‌ر عێراقدا به مه‌به‌ستی هێرش بردنه‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران. به‌رپرسێکی گه‌وره له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل له ته‌لئه‌بیب به‌و رۆژنامه به‌ریتانییه‌ی وت، گفتوگۆ له‌ئارادادایه ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانرێگه‌یه‌کی ئاسمانیله‌سه‌ر خاکی عێراق دیاریبکات ئه‌گه‌ر هات و ئیسرائیل بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه‌ی له‌و باره‌وه وه‌رگرت. ئه‌و به‌رپرسه هه‌روه‌ها وتیئێمه خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان ئاماده ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر هات له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌تی گرنگ رێک نه‌که‌وتین ئه‌وا خۆمان ده‌بینین له بارودۆخێکدا که فڕۆکه ئه‌مه‌ریکی و ئیسرائیلییه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر. ئه‌فسه‌رێکی به‌شدار له‌و پلانه‌دا به رۆژنامه‌که‌ی وتته‌نها رێگه‌یه‌ک بۆ لێدانی ئێران، فڕینه به‌سه‌ر ئه‌و بواره ئاسمانییه‌ی که ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا کۆنترۆڵی ده‌کات. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، به‌رپرسێکی ئیسرائیلی که هاوکاری ده‌کات له‌گه‌ڵ کۆمیته‌یه‌کی ئیستراتیجی ئه‌رک پێسپێردراو به کێشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانی به سه‌رۆکایه‌تی ئیهود ئۆلمه‌رت، وتیهه‌وڵه ئه‌نجامدراوه‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ئێرانبێ وێنه‌یه له مێژووی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا .
سات نیوس: وتە بێژی کەتیبەکانی کوردستانی ڕێکخراوی قاعیدە لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست سات نیوس کەوتووە تەواوی ئەو چاوپێکەوتنەی بەرپرسێکی ئاسایش بە درۆ دەخاتەوە کەلە ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاو کرایەوە و بە شانۆگەری وەسفی دەکات و بەڵێنی کردەوەی جەرگ بڕ دەدات دەقی ڕونکردنەوەکە بخوێنەوە ...
سات نیوس: دوای ئه‌وه‌ی سابرین جه‌نابی كه نازناوی كچێكی سوننیه به پۆشراوی كه ته‌نها چاوی به‌ده‌ره‌وه بوو هاته به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و چیرۆكی ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی له‌لایه‌ن چەند سه‌ربازێكی سوپای عێراقییه‌وه گێرایه‌وه. ڕێكخستنه‌كانی قاعیده له‌عێراق بەڵێنی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و كچه ده‌كه‌ن كه به‌خوشكه‌كه‌یانی ناو ده‌به‌ن. سابرین جه‌نابی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رونیكرده‌وه كه ده‌میان به‌ستۆته‌وه ئنجا ئه‌و سه‌ربازه عێراقییه كرده‌وه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام داوه. له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی ئیسلامی عێراق کە سه‌ر به قاعیده‌ن ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌و كاره به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه مه‌حكوم ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: مه‌كته‌بی ئه‌میری حكومه‌تی ئیسلامی عێراق ئه‌بو عومر به‌غدادی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر شه‌ره‌فی خوشكه‌كه‌مان مه‌حكوم ده‌كا. لەلایەکی ترەوە گروپی دووهه‌م كه سوپای موجاهیدینن له‌سه‌ر هه‌مان روداو ده‌ڵێن: له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر خوشكه‌كه‌مان كاردانه‌وه هه‌ر نابیستن، به‌ڵكو ده‌شیبینن. ماوه‌ی رابردوش پۆلیسی عێراقی دۆسییه‌ی ئافره‌تێكی په‌نجا ساڵه‌ی یه‌كلایكرده‌وه كه چوار سه‌ربازی عێراقی وێرای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان كردبۆیه سه‌ری، ویستبویشیان كچه‌كانیشی به‌هه‌مان ده‌رد ببه‌ن كه دانیشتوی ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ن. هه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌و روداوانه‌ی به‌و شێوه‌یه روده‌ده‌ن ، دادگای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی سزای 100 ساڵ زیندانی بۆ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی برییه‌وه كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردبۆیه سه‌ر كچێكی عێراقی.
ئه‌و سه‌ربازه به‌و ده‌ستدرێژییه‌وه نه‌وه‌ستابوو له‌دوایدا باوكی‌و دایكی كچێكی بچوكی ئه‌و ماڵه‌شی كوشتبوو وێرای سوتاندنی كچه ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌كه سه‌رجه‌م كه‌لو په‌لی ماڵه‌كه‌شیان سوتێنرابوو.
سات نیوس: به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) روونیكرده‌وه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته‌سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری شاری به‌غدای پایته‌خت و هێرشبه‌ران له‌میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یاندا ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان به‌كارهێناوه. به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌یداوه ،له‌ئاكامی ئه‌و هێرشه، 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون و 17ی دیكه برینداربوون.
سات نیوس: هاشمی له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی (ئه‌لجه‌زیره) ڕایگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی جیهان, پێویسته سوپای مه‌هدی كه موقته‌دا صه‌در سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و ئه‌و میلیشیایانه‌ی له ژێر فه‌رمانه‌ی ئه‌و سوپایه‌دا كارده‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی توندوتیژیه‌كانی ناو عێراقن بخاته ڕیزبه‌ندی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی دژه‌تیرۆر هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكات, و سه‌ركرده‌كانیشیان ده‌ستگیربكات. شایەنی باسە وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش سوپای مه‌هدی به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر عێراق وه‌سف ده‌كات و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی پلانه ئه‌منیه نوێیه‌كه‌ی شاری به‌غداوه , چه‌كدارانی ئه‌و سوپایه خۆیان شاردۆته‌وه.
سات نیوس: دكتۆر شوان محه‌مه‌د وه‌زیری مافی مرۆڤ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی له گرتووخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرت و وتی: بارودۆخی گرتووخانه‌كان گونجاو نییه و تێكه‌ڵاویی له گیراوه‌كان هه‌یه، رونیشی كرده‌وه له میانی سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ گرتووخانه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه به‌ندكراو هه‌یه زیاتر له 6 مانگ به‌سه‌ر مانه‌وه‌یان تێپه‌ڕیوه‌و تا ئێستا دادگایی نه‌كراون كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و به‌نده‌كانی مافی مرۆڤه. وتیشی به‌ندكراو هه‌یه ماوه‌ی زیندانی ته‌واو كردووه‌و تا ئێستا له گرتووخانه ماوه‌ته‌وه‌و ئازاد نه‌كراوه‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵك هه‌یه به‌بێ بڕیاری دادگا گیراوه، رونیشی كرده‌وه ده‌ست به‌سه‌ركراو ده‌بێ به‌پێی یاسا هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت.
وه‌زیری مافی مرۆڤ هۆكاری ئه‌و كێشانه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌می داوه‌ر و داواكاری گشتی له كوردستان و سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكاریانه‌ی كه له كوردستان روده‌ده‌ن، وه‌زیری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: زۆرترین پێشێلكاری كه ئێستا له كوردستان رۆژانه روده‌ده‌ن و به‌پێی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ كراون، پێشلكاری دژی ژنان و منداڵان زۆرترینیانه.له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێراندا سه‌باره‌ت به‌گرتووخانه نهێنییه‌كان به‌تایبه‌ت گرتووخانه‌ی ئاكرێ و قه‌ڵاچوالان وه‌زیری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: ئه‌و گرتووخانانه ناره‌سمین، هه‌ربۆیه كار ده‌كه‌ین تا ئه‌و گرتووخانانه نه‌مێنن.
سات نیوس: بڕیاروایه سبه‌ی دووشه‌ممه گاردی نیشتمانی ئێران (به‌سیج) بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی مانۆرێكی سه‌ربازی بكه‌ن، مانۆره‌كه‌ش 16 پارێزگای ئه‌و وڵاته له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزی پیاده‌ی گاردی نیشتمانی ئێران بڵاویكردۆته‌وه، كه سبه‌ی به به‌شداری 20 لیوای هێزی ناوبراو و به ته‌واوی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان به‌شداری له‌م مانۆره‌دا ده‌كه‌ن. له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه مانۆره‌كه 16 پارێزگای ئێران ده‌گرێته‌وه و مانۆره‌كه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌شق و راهێنانه ده‌بێت، كه ئه‌مساڵ بڕیاره ئه‌نجامبدرێن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هێزی گاردی نیشتمانی ئێران له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌یه‌دا مانۆرێكی بۆ گه‌شه‌پێدانی توانا به‌رگرییه‌كانی سازدا‌و له‌میانه‌ی مانۆره‌كه‌شدا موشه‌كی وشكانی و ده‌ریایی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه، كه توانای پێكانی له‌دووری 350 كلم هه‌یه، كه ئه‌م موشه‌كه‌ش دروستكراوی رووسیلیه و جۆره‌كه‌ی (تۆر ئێم 1)ـه‌و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر مۆسكۆ به تارانی فرۆشتووه.
ئاژانسی ئەسشیۆتد پرێس بڵاویکردەوە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە ڕۆژانە 18 هەزار منداڵ بەهۆی برسێتیەوە دەمرن و 850 ملێونی تریش بە برسێتی ژیان دەبەنە سەر . مۆریس ڕایگەیاند زۆربونی ژماره‌ی برسیه‌كان و قوربانیه‌كانی روداوه سروشتی‌یه‌كان بۆته یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نیگه‌ران بونی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و داواشی له حكومه‌ت و سه‌رمایه‌داره‌كان كرد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی هاولاَتیانی جیهان.
